تەرمی ژن و پیاوێک لە ماڵێکدا بە کوژراوی دۆزرانەوە

دیسانەوە کوشتن
ئەمجارە ژن و پیاوێك بەیەکەوە کوژراون

سورايا بريس /ئارام حمەسعید/قەلادزة

تەرمی ژن و پیاوێک لە ماڵێکدا بە کوژراوی دۆزرانەوە
ئاسەواری فیشەک بە جەستەیانەوە دیارە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای قەلادزێ لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین، تەرمی ژن و پیاوێک لە ماڵێکدا دۆزرانەوە کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیانەوە دیارە..

کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی مام قاسمی شاری قەڵادزێ تەرمی ژن و پیاوێک لە ماڵێکدا دۆزراونەتەوە کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیانەوە دیارە”.

ئەو دوو کەسەی کە کوژراون، ناسراوی یەکترین و پیاوەکە تەمەنی ٣٢ ساڵە و ژنەکەش تەمەنی ٢٧ ساڵە، لە ئێستادا تەرمەکانیان لە پزیشکی دادوەری قەلادزێیە و شیکاری بۆ تەرمەکانیان دەکرێت.

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەرین دەربارەی ئەم ڕووداوە ئەڵێت، تائێستا ڕوون نەبووەتەوە کە ئەو دوو کەسە کوژراون یاخود خۆیان کوشتووە و بۆ ئەو مەبەستەش لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.(وەرگیراوە)

۲٠۱۹ / ۱ / ٦

عن nawzad hakim