زانیاری نوێ لەسەر كەیسی تۆمەتبارانی كونكردنی بۆڕی نەوتەكەی هەولێر .

سوڕایا – هەولێر
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم رایدەگەیەنێت: كەیسی تۆمەتبارانی كونكردنی بۆڕی نەوت لە سنوری پارێزگای هەولێر هیچ پەیوەندییەكی بەوانەوە نییە
دوای ئەوەی لە ماوەكانی رابردوو ژمارەیەك بەرپرس و كارمەندی دەزگا ئەمنییەكان و هاوڵاتی لەسەر دزینی نەوت لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركران، دۆسیەی ئەو تۆمەتبارانە بەمەبەستی لێكۆڵێنەوە هەفتەی رابردوو ئاراستەی دەستەی دەستپاكی هەرێم كراوە.

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم بە سوڕایای گوت: هەفتەی رابردوو دۆسیەی تۆمەتبارانی كۆنكردنی بۆڕی نەوت لە سنوری پارێزگای هەولێر ئاراستەی دادوەری دەستەی دەستپاكی كرا بەمەبەستی لێكۆڵێنەوە، بەڵام دوای هەڵسەنگاندنی كەیسەكە روون بوویەوە كە ئەو كەیسە پەیوەندی بی دەستەی دەستپاكی هەرێمەوە نیە.

وتیشی: “دۆسیەی ئەو كەسانەی تێوەگڵاون لە كونكردنی بۆڕی نەوت و دزینی نەوتەكە ئێستا لەبەردەستی دادوەری ئاسایشەو كەیسەكەش راستەوخۆ پەیوەندی بەوانەوە هەیە.
ئاماژەی بەوەش كرد تۆمەتبارەكانیش لە زیندانەكانی ئاسایشن دور و نزیك ئێمە وەكو دەستەی دەستپكی هیچ پەیوەندیەكمان بەوە دۆسیەوە نیە بۆیە زۆریش ئاگاداری ناوەرۆكی دۆسیەكە نین كە

عن Milad Dawood