سەردانی باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ بەتنایا .. زيارة السفير الامريكي الى قرية باطنايا المنكوبة

 

سورايا بريس / باطنايا

لە ڕێکەوتی ٢٥ تشرینی دووەمی ٢٠١٨ باڵیۆز دەگلەس سیلیمان و کونسوڵی گشتی ستیڤن فەیگن و نوێنەری تایبەت بۆ پرۆگرامەکانی ھاوکاریکردنی کەمینەکان ماکس پریمۆراک سەردانی بەتنایایان کرد بۆ لەنزیکەوە بینیی ئەو وێرانکاریەی لەلایەن داعشەوە ئەنجام دراوە ھەروەھا بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندی ئەمەریکا بۆ پشتیوانی کردنی کەمینە ئاینی و نەژادیەکانی عێراق. حکومەتی ئەمەریکا دەستخۆشی لەحکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات بەبۆنەی کردنەوەی ڕێگای بەتنایا لەم دواییانەدا, کە ھەنگاوێکی گرنگە لە یارمەتیدانی بوژانەدنەوەی بەتنایا. پرۆگرامەکانی ھاوکاری ئەمەریکا لە شارۆچکەکەو ناوچەکە کاردەکەن, ھەروەھا ئەمەریکا پابەندە بە ھاوشانیکردن لەگەڵ ئەو کۆمەڵگایانەی کاریگەربوون بە داعش بۆ ڕێگەدان بەگەرانەوەی بەسەلامەتیان لە کۆتاییدا.

 

ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پشتیوانی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی سەرەتایی کوڕان و کچانی بەتنایاو قوتابخانەی دواناوەندی کوڕان و بنکەی تەندروستی کردو ھەروەھا کەلوپەل و پێداویستی دابین دەکات و پارە بۆ چاککردنەوەی تۆڕی ئاوو کارەبا دابین دەکات. ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە ڕێکخراوی ریلیف دەکات بۆ دابینکردنی کۆمەکی مرۆیی لە تەلکێف و یامەتیدانی ئەو خانەوادانەی لە بەتنایا ڕایانکردوەو ئاوارەبوون و ھەروەھا پێویستیە مرۆییەکان بۆ ئەو خانەوادانە دابین دەکات دەیانەوێت بگەڕێنەوە.ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ھەروەھا پشتیوانی بۆنەیەکی ھاوسۆزی کۆمەڵگایی کرد لە بەتنایا لە مانگی تشرینی دووەم و ھەروەھا ئەو چالاکیانە دەستنیشان دەکات کە پشتیوانی زیاتری بوژاندنەوە دەکەن. کۆمەکی دارایی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا خەڵکی خۆجێیی دەخاتە سەرکار بۆ پاککردنەوەی خانو و دوکانەکان و ھەروەھا کۆمەکی دارایی دابین دەکات بۆ دووبارە کردنەوە بزنس و دروستکردنی جوڵەی داھات دروستکەر. وەزارەتی دەرەوە ھەروەھا پشتیوانی ١٠ تیم دەکات بۆ پاککردنەوەی تەقەمەنی پاشماوەی شەڕو ھۆشیارکردنەوە لەسەر مەترسیەکان لە ناوچەکەدا بە بەتنایاشەوە.

زار سعادة السفير الأمريكي في العراق السيد دوكلاس سيليمان والسيد ستيف فيكن القنصل العام الأمريكي في أربيل والسيد ماكس بريموراك الممثل الخاص لبرنامج مساعدة الأقليات في العراق  بلدة باطنايا واستقبل من قبل قائم مقام قضاء تلكيف باسم بلو والأب سالار بوداغ .
وقام الوفد بجولة  في القصبة للإطلاع على حجم الدمار الذي أصاب البلدة وكذلك تم الإطلاع على المشاريع المنفذة من قبل ال UNDP وبدعم من آل USAID وجرى خلال اللقاء مناقشة الوضع الأمني والإقتصادي

وكيفية العمل على استقراره وكذلك واعمار الدور ليتسنى للعوائل العودة إلى مناطقهم والعمل على دعم التماسك المجتمعي ليعم الإستقرار في سهل نينوى والعراق عموما.

عن nawzad hakim