فڕۆکەیەکی عیراقی بە‌ناچاری دنیشێتەوە

سوڕایا – هەولێر
بەهۆی خۆپێداکێشانی باڵندەیەک لە ئاسمانی هەرێمی کوردستانەوە فرۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عیڕاقی بەناچاری لە هەولێر نیشتەوە.
سابات ئیبراهیم یەکێک لەو گەشتیارانەی کە ویستوویەتی بەو فڕۆکەیە بچێتە نەجەف بە سوڕایای ڕاگەیاند کە
ئەمڕۆ لە ڕێگای هيلي اسماني عيراقي کاتژمێر دەی بەیانی بە گەشتی ژمارە IA916، فڕی بەڵام بلام باش ماويه كي كه م كه رايه وه فرۆكەخانەی نێوەدڵەتی هەولێر کە هەر لەوێشەوە فڕیبوو،
گوتیشی لەوای‌بەرزبوونەوەی فڕۆکەکە لەئاسمان باڵندەیەک کی بە‌فڕۆکەکەدا کێشاوە و بزوێنەری فڕۆکەکەی توشی کێشە کردووە.
لەلایەکی دیکەوە دەستەی کارگێڕی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر وێڕای ئەوەی هیچ زانیارییەکیان لەبارەی فڕۆکەکە و کێشەکەیەوە نەخستە ڕوو، ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد کە فڕۆکەکە بە سەلامەتی نیشتۆتەوە و هیک زیانێکی گیانی نەبووە و ۹۸ سەرنشینی بە گەشتیار و ستافی فڕکەکە تێدابووە.

عن Milad Dawood